سێرڤەرەكانی كۆمپانیای گۆگڵ لەكاركەوتن
2019-12-19 13:01     695 جار بینراوە      کۆمێنت
بە هۆی وەستانی سێرڤەرەكانی كۆمپانیای گۆگڵ-ەوە، ماڵپەڕەكانی یوتوب و جیمەیڵ و سەرجەم بەرهەمەكانی كۆمپانیای گۆگڵ لەكاركەوتن.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-12-2019، سێرڤەرەكانی كۆمپانیای گۆگڵ لەكاركەوتن و ئەوەش بووە هۆی وەستانی سەرجەم بەرهەمەكانی كۆمپانیاكە لەسەرتاسەری جیهاندا.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، جگە لە خزمەتگوزاریی گەڕان، یوتیوب و جیمەیڵیش لەكاركەوتن و كۆمپانیاكە رووبەڕووی زیانی ئابووری بووەتەوە.
تا ئێستا گوگڵ هۆكاری لەكاركەوتنی سێرڤەرەكانی رانەگەیاندووەو پاش یەك كاتژمێریش لە وەستانی سێرڤەرەكانی لە ئێستادا بەشی گەڕانی گوگڵ كەوتووەتەوەكار.
بابەتی زیاتر