دانیشتوانی گووندێكی مه‌خمور شكستیان بهپهلامارێكی داعش هێنا
2019-12-20 10:27     439 جار بینراوە      کۆمێنت
چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له ناوچه‌ی مه‌خمور(ئه‌رشیف)
شه‌وی رابردوو، دانیشتووانی گوندی كوردنشینی عه‌لی ره‌ش ، له سنووری ناحیه‌ی باقرتی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور، شكستیان بهپهلامارێكی داعش هێنا.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له په‌یجی فه‌رمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه: كاتژمێر (7) ی ئه‌مشه‌و 19/12/2019، چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیانداوه دزه بكه‌نه ناو گوندی (عه‌لی ره‌ش) له سنووری ناحیه‌ی باقرت سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه، كه سه‌رجه‌میان كوردن، رێگرییان لێكردوون و شه‌ڕ له نێوانیان دروست بووه.
هه‌ر له‌و راگه‌یاندنه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه چه‌كدارانی داعش نه‌یانتوانیوه مه‌رامه‌كه‌یان جێبه‌جێبكه‌ن و زیان به خه‌ڵكی گونده‌كه بگه‌یه‌نن، له ئه‌نجامدا په‌لاماره‌كه شكستیهێنا و چه‌كدارانی داعش ناچاركران به‌ره‌و مۆڵگه‌كانیان هه‌ڵبێن.
بابەتی زیاتر