هونەرمەندو پێشكەشكار ئاسۆ عومەر سوارە كۆچی دوایی كرد

  2019-12-30 12:45      545 جار بینراوە        کۆمێنت

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، هونەرمەندو راگەیاندكار ئاسۆ عومەر سوارەبەنەخۆشی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 30-12-2019، هونەرمەندو راگەیاندكاری تەلەفزیۆنی كوردسات ئاسۆ عومەر سوارە بەنەخۆشی كتوپڕ لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە جگە لەوەی بەشداری لە چەندین كاری هونەرییدا كردووە كە دیارترینیان فیلمی سینەمایی "ژانی گەل" و درامای گەردەلول" بوو، بەشداری لە چەندین كاری شانۆیشدا كردووەو دواهەمین دەركەوتنیشی لە یادی سینەمای جیهانیدا بوو كە رۆژی شەممەی رابردوو، لەلایەن بەشی سینەمای سلێمانی، لە تەلاری هونەر بەڕێوەچوو.
هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە لەكەناڵی كوردسات ئامادەكارو پێشكەشكاری بەرنامەی "وێنەكانی دوێنێ‌" بوو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو