ئایا خواردنی خورما لەگەڵ چا تەندروستە یان زیان بەخشە

  2020-01-05 11:27      1601 جار بینراوە        کۆمێنت

زۆر کەس لەبری خواردنی شەکر لەگەڵ چا پەنا بۆ خواردنی خورما دەبات، پێیان وایە رێگەیەکی تەندروستە و سودی بۆ جەستە دەبێت.
لەتوێژینەوەیکدا دەرکەوتوە ئەو شەکرەی لەخورمادا هەیە سودی زۆری بۆ جەستە هەیە و رۆژانە خواردنی بۆ جەستە پێویستە ئەگەر بە تەنها بخورێت، بەڵام خواردنی خورما لەگەڵ چا یان هەر خواردنەوەیەکی دیکەی گەرمدا زیانی هەیە.
تویژەران مەترسی خواردنی خورما لەگەڵ چا دەخەنەڕو، ئەو شەکرەی لەخورمادا هەیە ئەگەر لەگەڵ چادا بخورێتەوە دەبێتە هۆی کلۆربونی دانەکان، شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە و مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.
توێژەران رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەوەی لەکاتی خواردنەوەی چادا هیچ زیانێکیان پێنەگات پێویستە چا بە بێ شەکر یان خورما بخۆن، بەم شێوەیە تەندروستە و سودی بۆ جەستە دەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو