عەبدولمەهدی: عیراق هەموو هەوڵێك دەدات بۆ رێگریكردن لە هەڵگیرساندنی شەڕ

  2020-01-10 13:57      228 جار بینراوە        کۆمێنت

نوسینگەی رۆژنامەوانیی عادل عەبدولمەهدی، ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانیی عادل عەبدولمەهدی، شەوی رابردوو، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق، لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا داوای لە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە كە نوێنەری خۆیان بنێرن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان لە عیراق لەناویاندا هێزەكانی ئەمریكا.
لەبەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا عادل عەبدولمەهدی هەر هەنگاوێكی بۆ پێشێلكاری سەروەری عیراق رەتكردۆتەوە، تەنانەت ئەو هێرشانەی ئەمدواییەش كرانە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەلئەسەدو هەولێرو رایگەیاندووە كە عیراق هەموو هەوڵێك دەدات بۆ رێگریكردن لە هەڵگیرساندنی شەڕ.
باس لەوەشكراوە، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا پۆمپیۆ بە سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراقی راگەیاندووە كە ئەوان رێز لە دەستورو سەروەری خاكی عیراق دەگرن.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی گەشەپێدانی ئەو پەیوەندیانە كردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو