ئەیاد عەلاوی دەستی لەكاركێشایەوە

  2020-01-10 20:26      763 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق،  نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی پەرلەمانی عیراق كرد.
ئەمشەو 10-1-2020، نوسینگەی راگەیاندنی عەلاوی لەبەیاننامیەكی كورتدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی دەستی لەئەندامێتی لەپەرلەمانی عیراق كێشاوەتەوە و نامەكەی پێشكەشی پەرلەمان كردووە. 
هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا رونیشكراوەتەوە، بەهۆی شكستهێنانی حكومەت و ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان لەبەڕێوەبردن و كاركردنی جددی بۆ بەدیهێنانی خواستی جوڵانەوەكانی گەل ئەو بڕیارە دراوە.
ئەیاد عەلاوی، لە 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 2018دا، لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا وەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سوێندی یاسایی خوارد.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو