پەرلەمانی عیراق بە بەشداری فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەبێتەوە

  2020-01-10 21:04      426 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

بڕیارە سبەی پەرلەمانی عیراق بە بەشداری فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبێتەوەو گفتوگۆی چەند پرۆژەیەكی نوێ بكەن.
بڕیارە سبەی شەممە 11-1-2020 پەرلەمانی عیراق بە بەشداری فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆببێتەوەو، كۆبوونەوەكەش تایبەت دەبێت بەئەو پرۆژانەی كە لەدانیشتەكانی رابردوودا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیان بۆ كراو سبەینێ تەواو دەكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژەیەكی نوێ دەكرێت.
بڕیاریشە هەر لەكۆبوونەوەكەدا، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای كارگێڕی دارایی فیدراڵی ژمارە 6 بۆ ساڵی 2020 بدرێت، هەروەها دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بیمەی تەندروستی دەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو