سوپای پاسداران: هەموو بەرپرسیارییەتییەك هەڵدەگرین

  2020-01-11 13:22      277 جار بینراوە        کۆمێنت
جەنەڕاڵ ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، داوای لێبوردنی فەرمی پێشكەش بە وڵاتی ئۆكراینا دەكەین و هەموو بەرپرسیارییەتییەك هەڵدەگرین.
جەنەڕاڵ  ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە هەڵە كەوتۆتە خوارەوە، ئێمە پەشیمانین و هەرچی هەڵەیە لەسەر شانی ئێمەیەو ئامادەین هەموو بەرپرسیارییەتییەك هەڵبگرین.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو كەسانەی بڕیاری تەقاندنی مووشەكەكەی داوە نەیتوانیوە بە دروستی بڕیاربدات. وتیشی: هەر بڕیارێك بەرپرسان بیدەن جێبەجێی دەكەین.
لە كۆتاییشدا فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: هەموو ئەم كارانەی روویدا، دەرهاویشتەو كارە خراپەكانی ئەمریكایە، لەو شەوەدا ئێمە چاوەڕێی هەموو جۆرە هەڕەشەیەكی ئەمریكا بووین. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو