ئەمریکا: پێویستە ئێران داوای لێبوردن لە بریتانیا بکات

  2020-01-12 08:41      222 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند: سەرکۆنەی دەستگیرکردنی باڵیۆزی بریتانیا لەئێران دەکەن و پێویستە تاران داوای لێبوردن لەبەرامبەر ئەو کارەیدا بکات.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمى ئێرانى بڵاویکردەوە، باڵیۆزی بریتانیا لەئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە، به‌تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ وێنه‌گرتنى خۆپیشاندانه‌كانى تارانی پایەخت کە دوێنێ دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە گردبونەوە.

مۆرگان ئۆرتێگس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند:حکومەتی ئێران باڵیۆزی بریتانیای لەتاران دەسگیرکردوە، ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتنی کۆنگرەی ڤیەننایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی فەرمی داوا لەحکومەتی ئێران دەکەن، کە داوای لێبوردن لەبریتانیا بکات و رێز لەمافەکانی دیپلۆماتکاران لەوڵاتەکەی بگرێت.
ئێوارەی دوێنێ ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەئێران دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەی کە چوارشەممەی رابردو لەلایەن سوپای پاسدارانەوە خرایە خوارەوە گردبونەوە.
خۆپیشاندەران دروشمی، هەڵەت کرد، ناماقوڵیت کرد،یان بەرزکردوە وەک دژایەتییەک بۆ بەیاننامەی وڵاتەکەیان، کە دوای دو رۆژ لەنکوڵیکردن لەراستی روداوەکە سەرئەنجام خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی گرتەئەستۆ.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو