ئەمڕۆ ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتیی یەكێتی كۆدەبێتەوە

  2020-01-14 08:34      240 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوە ئەنجام دەدات و لەكۆبوونەوەكەشدا بڕیار لەسەر بابەتەكان دەدرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2014 سەعات 11ی پێشنوەڕۆ لەهۆڵی شازاد سائیب لەسلێمانی بەسەرپەرشتی مەستەفا چاورەش وەك بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرێوەبچێت.
سەبارەت بە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێكدەهێنرێت، هەورەها لیژنەیەك بۆ ئاشتكردنەوەی ئەو كەسانەی دەرنەچوون لە كۆنگرەدا، هاوكات وتەبێژێك بۆ یەكێتی دیاریدەكرێت ، سەبارەت بەدانانی سەرۆك بۆ یەكێتی هێشتا یەكلانەبۆتەوەو لەناو كۆبوونەی سەركردایەتی بڕیاری لێدەدرێت.
رۆژی 21-12-2019 چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی لە سلێمانی دەستیپێكرد، لە كۆنگرەكەدا تەنیا ‏ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی ‏سەركردایەتی كە ژمارەیان 121 ئەندام بوو هەڵبژێردران.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو