ئۆكرانیا سەرباز رەوانەی عیراق دەكات

  2020-01-15 08:49      205 جار بینراوە        کۆمێنت

 ئۆكرانیا بەمەبەستی پشتیوانیكردن لەهاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش پلانی هەیە بۆ ناردنی 20 سەرباز بۆ عیراق.
جێگری سەرۆكی حكومەتی ئۆكرانیا بۆ كاروباری تەواوكاری لەیەكێتی ئەوروپاو هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند، ئەمینداری گشتی ناتۆمان ئاگاداركردۆتەوە، ئۆكرانیا پلانی هەیە بۆ ناردنی 20 سەربازی پسپۆڕو شارەزای بواری سەربازی بۆ عیراق بەمەبەستی پشتیوانیكردن لەهاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش.
ناردنی هێزی سەربازی ئۆكرانیا دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردودا چەندین موشەك ئاڕاستەی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكاو وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش كراون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو