پێشبینی سزای بەكۆمەڵ بۆ سەر ئێران دەكرێت

  2020-01-15 21:43      254 جار بینراوە        کۆمێنت
ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دووپاتیكردەوە، واشنتن پێیوایە بەمنزیكانە سزای بەكۆمەڵ بەسەر ئێراندا دەسەپێندرێت، ئەمەش دوای ئەوەی هەریەك لەوڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران هەمان هەڵوێستی خۆیان بۆ بڕیارەكەی ئەمریكا راگەیاند.
ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "CNBC"، رایگەیاند لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی گفتوگۆی راستەخۆیان لەبارەی ئەم پرسە لەگەڵ هاوتاكانیان لە فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا كردووە.
باسی لەوەشكرد كە راگەیەندراوەكەی هەرسێ وڵاتە ئەوروپییەكەیان بۆ نەهێشتنی ناكۆكییەكانیان لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی بینیوە و پێشبینیش دەكەن لەنزیكترین كاتدا سزای بەكۆمەڵ بەسەر ئێراندا بسەپێنن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێران بەم دواییانە پابەند نەبوونی خۆی بەكۆت و بەندەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم راگەیاند و دووپاتیكردەوە، چیتر پابەندی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییە نابێت، كە لە ساڵی 2015 واژۆ كرابوو، ئەمەش لەئەنجامی گرژبوون و زیادبوونی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بەهۆی كوشتنی قسم سولەیمانی-یەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو