سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق جەختیان لەپێكهێنانی حكومەتێكی نوێ كردەوە

  2020-01-15 22:32      236 جار بینراوە        کۆمێنت
سێ سەرۆكایەتییەكەی حكومەتی عێراق

هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی حكومەتی عێراق رێككەوتن لەسەر درێژەدان بە بنەمای پارێزگاریكردن لەبەرژەوەندی عێراق و ئاسایشی سیاسی و دارایی لەچوارچێوەی هەڵوێستێكی نیشتیمانی هاوسەنگدا لەكاتی قەیرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، تاوەكو عێراق لەناكۆكییەكان بە دوور بگیرێت، ھەروەھا جەختكرایەوە لەسەر هێوركردنەوەو دان بەخۆداگرتن و رێگریكردن لە تەشەنەكردنی دۆخەكە.
ھەر لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لە گرنگی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی چاكسازی لە زۆربەی ئاستەكانی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاریدا، بەجۆرێك پارێزگاری لە سەروەری عێراق و ئاسایشی ھاووڵاتیانی عێراق بكات، لە ئاست ئاڵەنگاری تیرۆریستاندا بێت تاكو سەركەوتنی یەكجاری بەدی دێت.
ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە جەختیان كردەوە لە سەر پێویستی پارێزگاری لە سەروەری نیشتیمانی و رێگریكردن لە دەستوەردانی دەرەكی و چارەسەركردنیان بەبێ روودانی هەر لێكەوتەیەك.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو