عه‌لی خامنه‌یی: رۆژی‌ به‌ئامانجگرتنی‌ بنكه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژێكی مه‌زن بوو

  2020-01-17 13:02      196 جار بینراوە        کۆمێنت
عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری‌ باڵای‌ شۆڕشی ئیسلامی ئێران

عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری‌ باڵای‌ شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ یه‌كه‌م وتاری هه‌ینیدا له‌ دوای هه‌شت ساڵ، جارێكی‌ تر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئه‌مریكا كرد و رایگه‌یاند: ئێران هێز و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ زلـلە له‌ ئه‌مریكا بدات.
خامنه‌یی هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌و رۆژه‌ی ئێران بنكه‌كه‌كانی ئه‌مریكای له‌ عێراق كرده‌ ئامانج، رۆژێكی مه‌زن بوو و به‌ "رۆژی خودا" وه‌سفی كرد.
روونیشکردەوە، ئێران لە رووی ئابووری و سەربازییه‌وه‌ بەهێزە و ئامادەش نین دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکەن.
لە به‌شێكی‌ تری‌ وتارەکەیدا خامنەیی رایگەیاند، ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی کەوتوونەتە ژێر هەژموونی ئەمریکا و چارەنووسی ناوچەکە بە بەرگری ئێرانەوە بەستراوە.
لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانیش، خامنەیی وتی، ئەمریکا ترسنۆکانە قاسم سولەیمانی کوشتووە و قاسم سولەیمانی یەکێک بووە لە فەرماندە بەهێزەکانی جەنگی دژ بە داعش.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو