باران بەشێك لەئاگرەكەی دارستانەكانی ئوسترالیا دەكوژێنێتەوە

  2020-01-18 14:44      223 جار بینراوە        کۆمێنت

ماوەی  دوو رۆژە لەچەند ناوچەیەكی ئوسترالیا باران دەبارێت و بۆتەهۆی كوژاندنەوەی بەشێك لەو ئاگرەی لە مانگی ئەیلولەوە لەدارستانەكانی ئەو وڵاتەدا كەوتوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، دوو رۆژە لەكەناراوەكانی خۆرهەڵاتی ئوسترالیا باران و بایەكی بەهێز هەڵیكردوە و بۆتەهۆی دروستبوونی لافاو و داخستنی شەقامە سەرەكییەكان، بەتایبەت لەهەرسێ ویلایەتی ڤیكتۆریا، نیو ساوس وێڵز و كوینزلاند، كە ئاگر لە دارستانەكانیاندا كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە زیانی زۆریان بەركەوتووە.
بارانەكەش جگە لەلافاو، بۆتەهۆی كوژاندنەوەی بەشێك لەو ئاگرەی كە لەمانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە لە دارستانەكانی ئەو وڵاتەدا كەوتۆتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو