ئیسرائیل لە هەوڵی رێككەوتندایە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی

  2020-01-20 12:50      219 جار بینراوە        کۆمێنت
ئیسرائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، تەل ئەبیب لە هەوڵدایە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی كەنداو بگاتە رێككەوتنی سیاسی.
ئیسرائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، جەخت لە سەر ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی تەل ئەبیب و وڵاتانی عەرەبی ناوچەكە دەكاتەوە.
بە وتەی كاتز، پەیوەندیەكانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی كەنداو، بە خێرایی رووی لە گەشەكردنەو ئامانجیشمان رێككەوتنێكی سیاسی بەرەدوامە.
كاتز ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی سەرەكی ئیسرائیل ئەوەیە، رێككەوتنێكی ئەوتۆ بێتە كایەوە كە بەو پێیە لە هیچ حاڵەتێكدا هێرشی سەربازی بۆ سەر یەكتر ئەنجام نەدەن.
بڕیارە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆكی روسیا، لە رۆژانی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل بكات و كاتز ئەم سەردانەی پوتین بەرز دەنرخێنیت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو