بەهۆی گرانبونی نرخی غازەوە هۆشداری دەدرێت

  2020-01-21 10:47      1154 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی گرێبەستی حكومەت لەگەڵ كۆمپانیایەك هۆشداری دەدرێت لەبارەی گرانبوونی نرخی غازەوەو دەوترێت، ئەگەر كۆمپانیاكە لە مانگی داهاتووەوە بەگرێبەستێكی نوێوە دەستبەكاربێت، ئەوا نرخی غازی ماڵان گرانتر دەبێت.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، گرێبەستێك بۆ غاز دەرچووە بۆ كۆمپانیایەك، هێشتا پابەند نەبووە بەجێبەجێكردنی، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ماوەی كاركردن بەگرێبەستەكە بۆ كۆمپانیای پێشوو درێژ دەكاتەوە، ئەمە كارێكی نایاساییەو بووەتە هۆی گرانبوونی غاز، پێویستە كۆمپانیای یەكەم كە پابەند نیە كۆمپانیای پاش ئەو كارەكەی پێ بدرێ.
باسی لەوەشكرد، جگە لەوە كۆمپانیای یەكەم ئەگەر لە 1-2-2020ەوە بەو نرخە دەست بەكاربێ وا دەكات غاز گرانتر بكات و دەست خۆشی بۆ خاوەن كارگەكانی غاز كە نەچوونەتە ژێر باری گرانكردنی بتڵی غاز یان كەمتێكردنی غاز، وەك ئاماژەی پێ دەكەن بتڵێك پێویستە 28 كیلۆ بێت، بەقەپان دەیدەن بەبریكارەكان كەمتر بێ وەرناگیرێ.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو