بۆ راسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق له‌كۆشكی سه‌لام كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت

  2020-01-21 13:02      227 جار بینراوە        کۆمێنت

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند : سه‌رۆككۆماری عێراق به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕێبكه‌وێت بۆ داڤۆس بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆڕبه‌نده‌ جیهانییه‌ی له‌وێ ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق راده‌سپێرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا له‌كۆشكی سه‌لام كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، له‌ئێستادا له‌كۆشكی سه‌لام له‌شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ راده‌سپێردرێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، له‌دوای ته‌واو بوونی راسپاردنه‌كه‌، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق به‌ره‌و داڤۆس به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆڕبه‌نده‌ جیهانییه‌ی كه‌ له‌وێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت..
دوێنێ (دووشه‌ممه‌) كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆربه‌ندی داڤۆس دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو