لە هەولێر تەقە لە ئەفسەرێكی یەكێتی كرا

  2020-01-21 13:31      665 جار بینراوە        کۆمێنت

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 21-1-2020 لە هەولێر ئەفسەرێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە كە یەكێتیە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە 30 فیشەكی پێوەنراوە و شایەتحاڵێكی روداوەكەش ئاماژە بەوەدەكات كە ئەفسەرەكە بەسەختی بیندار بووە. ئەو ئەفسەرەی یەكێتی كە بریندار كراوە موقەدەم سەلام ڕەزا یە كە بە سەلام مەنتك ناسراوە و كارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە، لە هەولێر‌و لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و بەسەختی بریندار كراوە. بەپێی وتەوی شایەتحاڵەكە ئەو ئەفسەرە بەمەبەستی سەردانكردنی ماڵی خوشكێكی ڕۆیشتووە بۆ هەولێر، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بە شاری هەولێر و پێشئەوەی بگاتە ماڵی خوشكەكەی دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و بریندار بووە. هەر بەپێی زانیاریەكان ، لەئێستادا ئەفسەرەكە لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت، هەروەها لەژێر چاودێری چریدایە بەهۆی ئەوەی توشی خوێنبەربوونی ناوەكی بووە.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو