توركیا بەردەوامە لە مەشقپێكردنی هێزەكانی حكومەتی ویفاق

  2020-01-21 13:51      167 جار بینراوە        کۆمێنت
مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوامە لە مەشقپێكردنی هێزە سەربازییەكانی حكومەتی ویفاقی لیبیا، ئەو كارەشی بە "پرۆسەیەكی یاسایی" ناوبرد.
مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لەگەڵ لیبیادا رێككەوتنێكمان هەیە لەبارەی فێركردن و مەشقپێكردنی سەربازی بە هێزەكانی حكومەتی ویفاق، وتیشی: توركیا بەردەوام دەبێت لەمەشقپێكردنی هێزە سەربازییەكانی حكومەتی ویفاقی لیبیا، ئەو كارەشی بە "پڕۆسەیەكی یاسایی" ناوبرد.
هاوكات دوێنێ دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا، لەچاوپێكەوتنێكیدائاماژەی بەوەكرد، توركیا تا ئێستا هێزی نەناردووە بۆ لیبیا، تەنها راوێژكارو راهێنەری سەربازی نەبێت، وتیشی: ئەگەر خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا پابەندبێت بە ئاگربەستەوە، رێگە خۆشكەر دەبێت لەگەشتن بەچارەسەری سیاسی لە لیبیادا.
ئەمە لەكاتێكدایە 19ی ئەم مانگە كۆنفرانسی ئاشتی بەرلین تایبەت بەچارەسەركردنی پرسی لیبیا بە بەشداری سەركردەكانی هەریەك لە ئەمریكا، روسیا، توركیا، فرەنسا، ئەڵمانیا، چین، ئیتالیا، میسرو ئیمارات بەڕێوەچوو.
لەو كۆنفرانسەدا جەخت لەسەر ئەوەكرایەوە، پێویستە حكومەتێكی یەكگرتوو لەلیبیا پێكبهێنرێت و ئاگربەست لە لیبیا رابگەیەنرێت، كۆتایی بە چالاكییەكانی سەربازییەكانی ناو ئەو وڵاتە بهێنرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو