له‌سه‌ر ده‌نگۆی‌ كۆچی‌ دوایی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

  2020-01-21 14:19      604 جار بینراوە        کۆمێنت
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی

ده‌نگۆی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، بڵاوده‌بێته‌وه‌و نووسینگه‌كه‌شی‌ سه‌رله‌به‌ری‌ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.  
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هه‌واڵی كۆچی دوایی ناوبراوی ره‌تكرده‌وه‌.
له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا، نووسینگه‌ی عه‌لاوی رایگه‌یاند، هه‌واڵی كۆچی دوایی ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتێكی دراوسێ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و كاره‌شی به‌ هه‌وڵی پێشوه‌خته‌ بۆ تیرۆركردنی عه‌لاوی وه‌سف كردووه‌.
نووسینگه‌ی عه‌لاوی له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ وه‌ك دوێنێ نییه‌" و روونی ده‌كاته‌وه‌، پێشتر له‌لایه‌ن به‌رزان تكریتی‌ له‌ له‌نده‌ن هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌لاوی دراوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌ی ساڵێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ مایه‌وه‌ و دواتریش ته‌قه‌ی لێكرا.
ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ هه‌وڵی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتێكی دراوسێ به‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌لاوی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆیی دژایه‌تی و وه‌ستانیه‌تی له‌ دژی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی عێراق".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌لاوی به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و هه‌واڵه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ره‌تده‌كاته‌وه‌، هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت، ته‌ندروستی زۆر باشه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ "گه‌له‌ راپه‌ڕیوه‌كه‌ی وه‌ستاوه‌".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو