یەكێتی و زەحمەتكێشان پەرە بەپەیوەندییەكانیان دەدەن

  2020-01-21 18:58      264 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێك لەسەردانەكە

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 21-1-2020 سەعدی ئەحمەد پیرە  لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كە پێكهاتبوون لەسەعد خالید جێگری سكرتێری حزب و بێكەس قادر و گۆران جەلال ئەندامانی مەكتەبی سیاسی. 
لە دیدارێكی نێوان هەردوولادا سەرەتا سەعد خالید جێگری سكرتێری زەحمەتكێشان پیرۆزبایی لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد بەبۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هیوای خواست یەكێتی ڕۆڵێكی زیاتر ببینێت لە ناوچەكە.
هەر لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان بەئاراستەی پتەوكردن و گەشەسەندنی زیاتر.
‎گفتۆگۆكردن لە بارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق تەوەرێكی تری دیداری نێوان وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو