145 خۆپیشاندەری دیكە لەعیراق بوونە قوربانی

  2020-01-22 09:30      183 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە شارەكانی عیراق 145 خۆپیشاندەر كوژراون و بریندار بوون.
ئەندامێكی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعیراق رایگەیاند، لەخۆپیشاندانەكانی 24سەعاتی رابردووی شارەكانی بەغداد، بەسرە، دیالە و كەربەلا 10 خۆپیشاندەر كوژراون و 135 خۆپیشاندەریش بریندار بوون.
لە مانگی 10ی ساڵی 2019خۆپیشاندان لەشارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەستیپێكردوە، بەو هۆیەشەوە لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر لە 500 كەس كوژراون و زیاتر لە22 هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون،
خۆپیشاندەرانیش بەردەوامن لەداواكردنی هەلی كار و نەمانی گەندەڵیی و دابینكردنی خزمەتگوازرایی .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو