سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە

  2020-01-22 14:43      264 جار بینراوە        کۆمێنت

لەكۆڕبەندی داڤۆس،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە.
 لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەمریكا وتی "جێی خۆشحاڵیمە كە لەگەڵ سەرۆك بارزانی كوردستاندام، ئێمە كاتێكی دیاریكراومان بۆ كۆبوونەوە هەیە. بۆ ماوەیەكی زۆرە دەمانەوێت یەكتر ببینین".
پاشان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند تۆ دەزانی ئێمە بۆ ماوەیەكی زۆرە چاوەڕێی ئەم چركە ساتە دەكەین. سوپاس بۆ سەركردایەتیت، سوپاس بۆ پشتیوانییەكانت، ئێمە بەیەكەوە داعشمان تێكشكاند، بۆیە بەناوی گەلی كوردستانەوە دەمەوێت سوپاس و پێزانی خۆمان دەرببڕین بۆ سەركردایەتی و بۆ پشتیوانییەكەت.

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو