سەدر بۆ خۆپیشاندەران: زەنگی کاتژمێری سه‌ربه‌خۆیی‌‌و سه‌روه‌ری عێراق لێیدا

  2020-01-23 14:21      480 جار بینراوە        کۆمێنت
موقتەدا سەدر، سه‌ركرده‌ی‌ رەوتی سەدر

سه‌ركرده‌ی‌ رەوتی سەدر رایگەیاند: "زەنگی کاتژمێری سه‌ربه‌خۆیی‌‌و سه‌روه‌ری عێراق لێیدا"، بە خۆپیشاندەرانیشی وت، "عێراقێک دروستبکەن کە چاکەکاران بەڕێوەی ببەن".
موقتەدا سەدر، سه‌ركرده‌ی‌ رەوتی سەدر لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە بە خۆپیشاندەرانی عێراقی راگەیاند: "رابن بۆ سەرکەوتنی نیشتیمان، عێراقێک دروست بکەن چاکەکاران بەڕێوەیبەرن و گەندەڵکاری تێدا نەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر ئێوە عاشقی وڵاتەکەتانن، ئەوا وڵات چاوەڕوانە ئێوە رزگاری بکەن ".
پێشتریش رێبەری رەوتی سەدر لە بارەی خۆپێشاندانەکانی هەینی داهاتو نامەیەکی ئاڕاستەی شەقامی عێراقی کرد و رایگەیاند، "خۆپیشاندان بکەن و بەرەو پێشەوە بچن، دەشڵێت "هیچ جێگایەک بۆ بیانییەکان لە عێراقدا بونی نییە ".
ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە سبه‌ی‌ هه‌ینی‌ لەسەر داخوازی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا بەڕێوەبچێت  و هاوپەیمانی فەتحیش کە زۆرینەی لایەنەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە خۆگرتوە پشتیوانی خۆپیشاندانەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو