نرخی‌ نه‌وت زیاتر دابه‌زی

  2020-01-23 14:43      246 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 62.32 دۆلار دابه‌زی‌

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا، دابه‌زینی‌ زیاتری‌ به‌خۆوه‌بینی‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پێشبینی‌ كرد ئاستی‌ قه‌باره‌ی‌ نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبێته‌وه‌، سه‌رباری‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ په‌ككه‌وتنی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌ لیبیا به‌هۆی‌ پرۆسه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌.
كاتژمێر3:41ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 23ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 62.32 دۆلار دابه‌زی‌.
نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بۆ 55.69 دۆلار دابه‌زی‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو