بەهۆی تەقەكردنەوە شەش كەس لەئەڵمانیا گیانیان لەدەستدا

  2020-01-24 15:55      265 جار بینراوە        کۆمێنت
لەئەڵمانیا 6 كەس گیانی لەدەستدا

بەهۆی رووداوی تەقەكردنەوە لەئەڵمانیا 6 كەس گیانی لەدەستداو ژمارەیەكیش برینداربوون.
لە رووداوێكی تەقەكردندا لە شارۆچكەی رۆت ئام سی لەئەڵمانیا شەش كەس كوژران و پۆلیسیش دەڵێت  تەقەكارەكەیان دەستگیركردووە.
 پۆلیسی شارۆچكەكە رایگەیاندووە كە جگە لەو شەش كەسەی كوژراون، ژمارەیەك كەسی دیكەش برینداربوون. هاوكات هێزێكی زۆری ئەمنی لە شارۆچكەكە بڵاوەی پێكراوە.
بەپێی زانیارییەكان تەقەكردنەكە رووداوێكی تیرۆریستی نەبووەو بەهۆی كێشەی نێوان دوو كەسەوە بووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو