كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی په‌یامێك ئاراسته‌ی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا ده‌كات
2020-01-25 20:18     362 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی كوردستانی توركیا دەكات.
دەقی پەیامەكە...
به‌داخێكی زۆره‌وه شه‌وی رابردوو له‌زنجیره‌یه‌ك رووداوی سروشتی‌دا بوومه‌له‌رزه له‌شاری ئه‌لئه‌زیز (خارپێت)ی باكووری كوردستانی توركیادا‌و له‌ئاكامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی دیكەش برینداربوون.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی خوشك و برایانم له‌توركیا به‌گشتی و كه‌سوكاری قوربانیان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م و داواكارم له‌خوای گه‌وره شیفای به‌خێری برینداره‌كان بدات.
داواكارم له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌زووترین كات به‌فریای لێقه‌وماوانی ئه‌م ناوچانه بكه‌ون و هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستی بگه‌یه‌ننه ناوچه‌كه، ئێمه‌ش وەك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كی ته‌ندروستی و مرۆیی بۆ رزگاركردنی خوشك و براكانمان له‌و رووداو‌و كاره‌ساته.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر