زیدان رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە

  2020-01-28 10:28      249 جار بینراوە        کۆمێنت

راهێنەری یانەی ریاڵ مەردید زە برێكی توندی بەردەكەوێت و ئەستێرەیەكی دیكەی دووچاری پێكان دەبێت .
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، بەئەگەرێكی زۆر رۆدریگۆ گۆسی ئەستێرەی لاوی هێڵی پێشەوەی یانەی ریاڵ مەردید بەرامبەر یانەی ریاڵ زاۆراگۆزا لەقۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا  ناتوانێت یاری بكات .
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكۆتای یاری یانەكەیدا بەرامبەر بەلەدوەلید كە یانەی شاهانە بە گۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی تۆماركرد،  رۆدریگۆ هەستی بە ئازار كردووە لەماسولەكەكانیدا وهەر ئەمەش ناچاری كرد كە داوا لە زیدان بكات گۆڕانكاری پێبكات لەو یارییەدا ولوكا یۆڤیج شوێنەكەی پڕكردەوە . 
بڕیاریشە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا ماوەی دووركەوتنەوەی رۆدریگۆ ئاشكرا بكرێت و ئەگەری هەیە بۆ دوو یاری داهاتوو بەرامبەر ریاڵ زاراگۆزا لە جامی و ئەتلەتیكۆ مەدرید لەخولی ئیسپانی نەتوانێت ئامادە بێت .
ئەمەش لەكاتێكدایە، گاریس بێڵ و هازاردیش لەپێكان چاك نەبوونەتەوە .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو