سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێم به ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێن
2020-02-05 14:59     217 جار بینراوە      کۆمێنت
ده‌روازه سنوورییه‌كان به ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێن
وابڕیاره تا كۆتایی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان به ئه‌لیكترۆنی بكرێن، ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به‌یه‌ك سیستەم ببه‌سترێنه‌وه.
عەبدولخالق عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوبەری گومرگی ھەرێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه تیمه‌كانیان كار له‌سه‌ر به ئه‌لیكترۆنی كردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، ئه‌م سیستمه سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌ش كارئاسانی زۆر بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ ده‌كات و له كۆتایی مانگی شوباتدا كۆتایی به كاره‌كان دێت.
پێشتر له ده‌روازه سنوورییەكانی باشماخ و په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران، ئه‌و سیستمه به‌كارهێنرا بوو، به‌ڵام حكومه‌ت و وه‌زارەتی دارایی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ته‌واوی ده‌روازه‌كان به‌یه‌ك سیستەم ببه‌سترێنه‌وه.
بابەتی زیاتر