چوار كەس لە فرۆكەخانەی سلێمانی، پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت

  2020-02-13 12:21      285 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرپرسانی تەندروستی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویان كردەوە، چوار كەس لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەوەستێنرێن و پشكنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، چوار كەس كە لە چینەوە گەرابوونەوە كوردستان دەوەستێنرێن و پشكنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت بەهۆی مەترسی لە هەبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

سەباح هەورامی رونیشیكردەوە، هەر لەم ماوەیە پشكنینمان بۆ (400) كرێكاری چینی كردووە كە تازە لە چینەوە گەرابوونەوە بۆ كوردستان و دەستپێكردنەوەی كارەكانیان.
ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهانی بەخۆوە سەرقاڵ كردووەو هەرەشەیەكی گەورەیە بۆ جیهانی مرۆڤایەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەگەرچی لەڕووی كەرتی تەندروستییەوە لاوازە، بەڵام پێشگیری لەهەر حاڵەتێكی ئەم ڤایرۆسە بكوژە دەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو