موقتەدا سەدر راگەیەندراوێكی لەسەر دۆخی عیراق بڵاوكردەوە

  2020-02-13 12:54      253 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند، رێگە نادەن عیراق ببێتە بنكەیەك بۆ كۆكردنەوەی چەكدارو گرووپە توندڕەوەكان.
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سائیرون، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی عیراق بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەدا، رێگە نادەن عیراق ببێتە بنكەیەك بۆ كۆكردنەوەی چەكدارو گرووپە توندڕەوەكان، هەروەها رێگریش دەكەن لەوەی بنەما كۆمەڵایەتی و رەوشتە جوانەكان بسڕێنەوەو وەلابنرێن.
سەدر ئەوەشی خستەڕوو، لە عیراقدا دەنگی ئاشتیخوازانەو پێكەوە ژیان بەرز دەكرێتەوە، ئەوەش سەرەتایەكە بۆ ئەوەی عیراق بەرەوپێش بچێت و ببێتە دەوڵەتێك كە هاووڵاتییەكان خۆشگوزەران بن.
سەرۆكی رەوتی سەدر جەختیشیكردەوە كە دەبێت هەموو لایەنەكانی عیراق پێكەوە كار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و لەناوبردنی گەندەڵی بكەن و رێگەش نەدەن ناسنامە عیراقییەكەیان بسڕێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو