كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ كۆتاییهات

  2020-02-13 17:10      255 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی كۆتایی هاتوو و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، 12 مادده‌ی كۆتایی په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌مواركرده‌وه‌.
له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، مسته‌فا چاوڕه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری كۆبوونه‌وه‌كه‌، رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا حوكمه‌ كۆتاییه‌كانی كۆنگره‌بوو، كه‌ له‌ مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ له‌ مادده‌ی 66 ه‌وه‌ ده‌ستمان پێكرد، تا كۆتا مادده‌ كه‌ 77 ه‌، بۆیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا 12 مادده‌ی په‌یڕه‌ومان تێپه‌ڕاندووه‌، یه‌كێك له‌و ماددانه‌ كه‌ رێژه‌ی ژنانه‌ كه‌ له‌ 25% ی كاروباره‌كان بۆ ژنان ده‌بێت.
راشیگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ كرا كه‌ ئه‌و حزبانه‌ی دێنه‌ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ به‌ چی به‌رنامه‌یه‌ك بێن، بۆیه‌ ئه‌و ماددانه‌ هه‌موو ئه‌ندامان به‌ كۆی ده‌نگ پشتیوانیان لێكردو تێپه‌ڕێنرا.
وتیشی: بابه‌تی دارایی گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر كراو ئه‌وه‌ به‌سترایه‌وه‌ به‌ ده‌وسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و هاوسه‌رۆكی و كارگێری مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وانه‌وه‌، وتیشی: هه‌موو ئه‌و ئۆرگانانه‌ی كه‌ له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هه‌ن ئه‌گه‌ر بۆ كۆنگره‌بێت یان بۆ ئیشوكاری ئیداری بێت ده‌بێت هه‌مووی به‌ هه‌ڵبژاردن بێت، نه‌ك به‌ دامه‌زراندن.
جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ درێژه‌یان ده‌بێت، تاكو په‌یڕه‌وه‌كه‌ی پێ تۆكمه‌ تر بكرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو