په‌رله‌مانی‌ سوریا دانی‌ به‌ كۆمه‌ڵگوژیی‌ ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌كاندا نا

  2020-02-13 17:31      209 جار بینراوە        کۆمێنت
دانیشتنێكی‌ په‌رله‌مانی‌ سوریا(ئه‌رشیف)

ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سوریا(په‌رله‌مان) به‌ كۆی ده‌نگ دانی‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا نا.
له‌بڕیاره‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌: ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمانییه‌كان له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ تاوان ناوده‌بات و ئیدانه‌ی ده‌كات، هه‌ر هه‌وڵێكیش له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌ ئیدانه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه‌ دان به‌و تاوانه‌دا نانێت‌.
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی‌ شووبات، حه‌موده‌ سه‌باغ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سوریا، وتی: سیاسه‌تی ئێستای توركیا درێژكراوه‌ی ئه‌و تاوانه‌یه‌ و دووپاتیكرده‌وه‌، "تاوانی دڕندانه‌ له‌ دژی گه‌لان به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ناسڕێته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ عوسمانییه‌تی نوێ به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌ردۆغان، په‌یڕه‌وی هه‌مان شێوازی تاوانه‌كانی پێشوو ده‌كات".
هه‌روه‌ها وتی‌: بڕیاردان و شه‌رمه‌زاركردن واتایه‌كی دیكه‌ی گرنگی هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگری له‌ هه‌ر هێزێك ده‌كات له‌وانه‌ش رژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بوێرییه‌ به‌خۆیان نه‌ده‌ن جارێكی دیكه‌ تاوانی قیزه‌وه‌نی له‌مجۆره‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو