به‌گومانی‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا، كۆریای‌ باكوور بازرگانێكی‌ كوشت

  2020-02-13 19:35      188 جار بینراوە        کۆمێنت
تائێستا به‌ڕه‌سمی‌ كۆرۆنا له‌ كۆریای‌ باكوور تۆمارنه‌كراوه‌

له‌ كۆریای باكور بازرگانێك كوژرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوه‌ته‌ گه‌رماوێكی گشتی و گومانی ئه‌وه‌ی‌ لێكراوه‌ كه‌ تووشبووی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنایه‌.
له‌و رووه‌وه‌، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی رایگه‌یاند، لێپرسراوانی‌ كۆریای باكور بازرگانێكیان گوله‌بارانكردوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی، ئه‌و بازرگانه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا له‌ چین گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆ چوه‌ته‌ گه‌رماوێكی گشتی ئه‌و وڵاته‌وه‌.
رۆژنامه‌كه‌، ئاماژەی بەوەشکردوە كه‌ بازرگانه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆریای باكور له‌ناو گه‌رماوێكی گشتی ده‌ستگیركراوه‌، دواتریش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵاوه‌ بڕیاری گوله‌بارانكردنی بۆ ده‌رچوه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو