نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو به‌رزبووه‌وه‌

  2020-02-13 19:40      215 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 56.38 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا، هه‌ندێك به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌بینی‌، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوو كه‌ تێیدا نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاو بۆ 54 دۆلار دابه‌زی‌.
كاتژمێر8:38 ی‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 13ی‌ شووبات، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 56.38 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.
نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 51.58 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.
سه‌رباری‌ ئه‌و به‌رزبووه‌نه‌وه‌ سنوورداره‌، نرخی‌ نه‌وت به‌روارد به‌ رۆژانی‌ به‌ر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆنا هه‌ر به‌ نزمی‌ ماوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ له‌و كاته‌دا نرخی‌ نه‌وت له‌سه‌رووی‌ 65 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بوو.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوس توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو