پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ چوار كه‌سی‌ راگه‌یاند

  2020-02-14 09:41      279 جار بینراوە        کۆمێنت
تۆمەتبارەكان ئۆتۆمبێلێكی جام رەشیان پێبووە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی ده‌ستگیركردنی‌ چوار تۆمەتباری راگه‌یاند كە هەڵیانكوتابووە سەر یانەیەكی شەوانە و دەستدرێژییان كردبووه‌ته‌ سەر چەند كەسێك.
پله‌و باره‌یه‌وه‌ ۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: " دوای ئەوەی پەیوەندی بەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە كرا كە چوار تۆمەتبار هەڵیانكوتاوەتە سەر یانەیەكی شەوانەو دەستدرێژییان كردووەتە سەر چەند كەسێك‌و تەقەیان كردووە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، دواتر بە هەماهەنگی و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن".
باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ كه‌: تۆمەتبارەكان ئۆتۆمبێلێكی جام رەشیان پێبووە و چەند قەوانێكیش لەشوێنی رووداوەكە كۆكراوەتەوە.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ :" ئێستا سەرجەم تۆمەتباران: (ع ، ج ، لەدایكبوی 1998)، (هـ ، ئـ لەدایكبوی 1979)، (ش ، ئـ لەدایكبوی 1993، (م ، ب لەدایكبوی 1992) كە پیشەیان پێشمەرگەیە، بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون".

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو