هاتووچۆی‌ هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ چوونه‌ ناو به‌فر بڵاوكرده‌وه‌

  2020-02-14 12:34      189 جار بینراوە        کۆمێنت
هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، رێگای دەربەندی گۆمەسپان و سەفین و هیران بەهۆی زۆری ئەو بەفرەی کەلەسەری کەوتوە تاکو ئێستا نەکراوەتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 14ی‌ شووبات، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بلاویكرده‌وه‌: " داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە بەنیازن ئەمڕۆ بچن بۆ ناو بەفر نەچنە ئەم رێگایە، بەڵکو دەتوانن بچنە تونێلی پیرمام بەرەو شەقڵاوە کە ئەو رێگایە هیچ کێشەی نیە".
هه‌ندێ جار هاوڵاتیان، به‌هۆی‌ چوونه‌ ناو به‌فرو به‌سه‌ربردنی‌ كاتی‌ خۆش، دووچاری‌ كێشه‌و گرفتی‌ هاتووچۆ ده‌بن، بۆیه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی‌ هاتووچۆ له‌ هه‌رێم، به‌رده‌وام رێنمایی‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ سه‌رو ماڵی‌ هاوڵاتیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو