كۆپته‌رێكی‌ تری‌ سوریا خرایه‌خواره‌وه‌

  2020-02-14 14:38      341 جار بینراوە        کۆمێنت
هێزه‌كانی‌ توركیا ، توانیویانه‌ كۆپتەرێكی سوریا بخه‌نه‌خواره‌وه‌

كۆپته‌رێكی‌ تری‌ سوریا خرایه‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سوپای‌ توركیاوه‌، له‌ سنووری‌ حه‌له‌ب.
له‌و باره‌یه‌وه‌، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، هێزه‌كانی‌ سوپای توركیا لە سنووری‌ حەلەب، توانیویانه‌ كۆپتەرێكی سوپای سوریا بخه‌نه‌خواره‌وه‌.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش، میلیشیا چه‌كداره‌كانی‌ سوریای‌ سه‌ر به‌ توركیا رایانگه‌یاند كه‌ كۆپته‌رێكی‌ سوریایان خستووه‌ته‌خواره‌وه‌و گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ رووداوه‌كه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌، دواتریش له‌ تۆڕه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وێنه‌ی‌ ته‌رمێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ماتۆڕسكیلێك راده‌كێشرا، گوایه‌ ته‌رمی‌ یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ بووه‌.

ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو