كۆرۆنا گه‌یشته‌ میسر

  2020-02-14 19:19      348 جار بینراوە        کۆمێنت
یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ میسر تۆماركراوه‌

ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ میسر له‌زاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌‌و نیشته‌جێكردن رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 14ی‌ شووبات، یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ میسر تۆماركراوه‌.
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ میسر له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆس له‌ كه‌سێكی‌ بیانیدا له‌ میسر تۆماركراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ئاكامی‌ ئه‌و پلانه‌ خۆپارێزییه‌ی‌ له‌و وڵاته‌دا پیاده‌ ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ شیكردنه‌وه‌ی‌ پێویست بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تووشبووی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنایه‌، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رووكه‌شدا هیچ نیشانه‌یه‌كی‌ تووشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه‌ی‌ تێدا ده‌ربكه‌وێت.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ RT
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو