وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق پێدانی ڤیزەی بە گەشتیارانی ئێران راگرت

  2020-02-20 19:31      165 جار بینراوە        کۆمێنت
ژماره‌ی‌ تووشبووان بۆ 9 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ شاری‌ ئاراك-یش

له‌ بڕیارێكدا، حكومه‌تی‌ عیراق، پیدانی ڤیزەی بە گەشتیارانی ئیران راگرت، ئه‌وه‌ش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ تۆماركردنی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ دوو شاری‌ ئه‌و وڵاته‌دا.
له‌ بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراقدا كه‌ مێژووی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی‌ شووباتی‌ له‌سه‌ره‌و كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ له‌مڕۆوه‌ پێدانی‌ ڤیزای‌ گه‌شتیاری‌ بۆ هه‌ڵگرانی‌ پاسپۆرتی‌ ئێرانی‌ له‌ته‌واوی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌، راده‌گیرێت.
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌دێت كه‌ حكومه‌تی‌ ئێران بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ دوو حاڵه‌تی‌ تووشبوو به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ له‌ شاری‌ قوم بلاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ دواین ئامار ژماره‌ی‌ تووشبووان بۆ 9 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ شاری‌ ئاراك-یش.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو