پەیامی قوباد تاڵەبانی لە یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

  2020-03-16 14:18      1757 جار بینراوە        کۆمێنت

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەرچەندە لە دۆخێكی سەختی تەندروستیدا یادی 32 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەكەنەوە، بەڵام هیچ شتێك ئەم شارە قوربانیدەرەمان لەبیر ناباتەوەو هەڵەبجەش بۆ هەمیشە وەك سیمبولی رەوایەتی دۆزی كورد لە جیهاندا دەمێنێتەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی 32 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە نوسیویەتی، لە دۆخێكی سەختی تەندروستیدا ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەینەوە، بەڵام هیچ شتێك ئەم شارە قوربانیدەرەمان لەبیر ناباتەوە و هەڵەبجە بۆ هەمیشە هەر بە سیمبولی گیانفیدایی و رەوایەتی دۆزی كورد لە جیهاندا دەمێنێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەم رۆژەدا سەری رێز بۆ شەهیدانی كیمیاباران و ئەنفال و رێگای رزگاری كوردستان نەوی دەكەین و بەهۆی ئەوانەوە سەرمان بەرزەو خزمەتكردنی شاری هەڵەبجەی خۆشەویست ئەركی سەرشانمانە. بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو