له‌ ئیتاڵیا ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ كۆرۆنا له‌ سێ‌ هه‌زار كه‌س نزیك بووه‌وه‌

  2020-03-18 22:10      175 جار بینراوە        کۆمێنت
لە 99%ی كۆی قوربانیانی پەتاكە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە

حكومه‌تی‌ ئیتاڵیا رایگه‌یاند كه‌ لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 475 كەس بەهۆی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو پەتایە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 2978 كەس.
بەگوێرەی كه‌ناڵه‌كانی‌ میدیای ئیتاڵیا، لە شەو و رۆژێكدا تەنها لە هەرێمی لۆمباردیا 319 حاڵەتی مردن تۆماركراون، بەمەش تەنیا ژمارەی ئەوانەی لەو هەرێمە گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و 959 حاڵەت بەرز بووەوە.
ئاشكراشیانكرد، لە دوێنێوە هەزار و 433 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە لە هەرێمی لۆمباردیا تۆماركراون، بەمەش كۆی ئەوانەی لە هەرێمیەكە تووشی پەتاكە بوونە، ژمارەیان بوو بە 17 هەزار و 713 حاڵەت.
بەگوێرەی ئامارێكی ره‌سمی‌ ئەو وڵاتەش، رێژەی زیاتر لە 99%ی كۆی قوربانیانی پەتاكە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكیش كە لەلایەن پەیمانگەی تەندروستی نیشتمانی ئیتاڵییەوە بڵاوكراوەتەوە، تەنیا رێژەی لە 0.8%ی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، كێشەی تەندروستیان نەبووە.
ئامارەكان ئاماژە بەوەش دەدەن، تا ئێستا 35 هەزار و 713 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سەرانسەری ئیتاڵیا تۆماركراون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو