چوونی گەشتیاران بۆ ئەمساڵ قەدەغە دەكرێت

  2020-03-21 14:41      201 جار بینراوە        کۆمێنت

قەزای دوكان كە یەكێكە لە شوێنە گەشتیارییەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و ساڵانە لە یەكەم رۆژی نەورۆزدا گەشتیارێكی زۆر روو لەو قەزایە دەكەن، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم بۆنەو ئاهەنگ و كۆبوونەوەو گەشتكردنێكی قەدەغەكرد، وەك رێكاریەك بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەكە.
سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوكان رایگەیاند، هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو رێكارو رێنمایانەی لە لیژنەی باڵای سلێمانی و ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەرچووە، وەك خۆی جێبەجێمانكردووە لە ناو قەزای دوكان و سەرجەم ناحیەكانی سەر بە قەزاكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاووڵاتیان بە شێوەیەكی گشتی پابەندی رێنماییەكانن، وتیشی: ساڵانی رابردووە لەم رۆژەدا كە رۆژی نەورۆزە قەرەباڵغیەكی زۆر هەبووە لەسەر قەزای دوكان بۆ سەیران و گەشت، بەڵام ئەو رێكارانەی ئێمە گرتوومانەتە بەرو ئەو رێنماییانەی داومانە بە هاووڵاتیان و ئامادەیی دەزگا ئەمنییەكان و بازگەكان و كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە وەك خۆی جێبەجێكراوە.
قائیمقامی قەزای دوكان باسی لەوەشكردووە، لەسەرەتای ئەم دۆخە سەرجەم پڕۆژە گەشتیارییەكانمان ئاگادار كردۆتەوەو سەرجەمیان داخراون و پابەندمان كردوون بە رێنماییەكان، هەروەها بازگەكانمان كۆنتڕۆڵكردووەو هیچ فشارێك لەسەر بازگەكان نییە.
رونیشیكردەوە، لەناو قەزای دوكانیش ئامادەكاریمان كردووە، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان نەچنە شوێنە گەشتیارییەكان و رێنمایمان بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە، لەبەر سەلامەتی خۆیان پابەندی رێكارە تەندروستییەكان بن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو