لەعێراق ژمارەی تووشبوان بەكۆرۆنا گەیشتە 316 حاڵەت

  2020-03-24 17:48      147 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 50 كەسی دیكەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی جەخت لە توشبوونی 50 كەس دیكە بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەكەنەوە، بەمشێوەیە (بەغداد - رەسافە -2، بەغداد – شاری پزیشكی -1، بەسرە -11، نەینەوا -4، كەربەلا -3، دیالە -1، نەجەف -13، سلێمانی -8، هەولێر -6، دهۆك -1).
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە كە 13 حاڵەتی نوێ  چاكبوونەتەوە كە 9 حاڵەتیان لە سلێمانی، حاڵەتێك بە بەسرە، حاڵەتێك لە ناوچەی كەرخی شاری بەغدا و 2 حاڵەتیش لە نەجەف.
بەمەش كۆی توشبوون لەعێراق گەیشتۆتە 316 حاڵەت و 27 كەسیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوەو 75 كەسیش چاكبوونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو