نوێترین نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو

  2020-03-24 20:14      690 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 27.45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پیَوه‌كرا

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا، هه‌ر به‌نزمی‌ مایه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی‌ یه‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی‌ سنوورداری‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌، هۆكاره‌كه‌ش هه‌مان هۆكاری‌ رۆژانی‌ پێشووه‌ كه‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ زیاتری‌ په‌تای‌ كۆرۆنایه‌ به‌ زۆرینه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهاندا .
كاتژمێر 8:07ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ی‌ ئادار، به‌كاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نرخی‌ به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 27.45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.
نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 22.21 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.

سه‌رچاوه‌: ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو