چیرۆكی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ وه‌رزشوانه‌ی‌ كۆرۆنا شه‌كه‌تی‌ كردووه‌

  2020-03-24 23:04      440 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆڕۆنا جیاوازیی ناکات لەنێوان تەمەن و کەسانی خاوەن تەندروستیی باش و وەرزشوان

ئەمە بخوێنیتەوە، باشتر لەمەترسیی و کوشندەیی کۆڕۆنا تێدەگەیت، کە جیاوازیی ناکات نە لەنێوان تەمەن نە لەنێوان کەسانی خاوەن تەندروستیی باش و وەرزشوانیش.
دانیێل شوچمان، تەمەن 40 ساڵ، کەسێکی ورزشکارەو خاوەن لەشێکی رێکو وەرزشیەو هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە، کارمەندی بواری ئایتیەو باوکی چوار منداڵەو خەڵکی باکوری لەندەنە، یەکشەمەی هەفتەی رابردوو، تووشی تا و کۆکە دەبێت و باری تەندروستیی بەجۆرێک تێکدەچێت کە توانای رۆیشتنی نامێنێ و بەتەوای دەشڵەژێت و تەنانەت نەیتوانیوە تەلەفۆنەکەشی بەکاربهێنێت.
دوای سێ رۆژ دەگەیەنرێتە خەستەخانەو دەردەکەوێ تووشی کۆڕۆنا بووە، بۆیە دەخرێتە ژێر چاوێریی پزیشکیی وردەوەو ئێستا هەفتەیەکی تەواوە لەنەخۆشخانەی نۆرسویک پارک (Northwick Park) بەبەردەوامیی لەژێر چاودێریی پزیشکیدایەو بەردەوام بە ئامێر ئۆکسجینی پێدەدرێت و نە قسەی بۆ دەکرێ و نەدەتوانێ لەسەر قاچەکانی بوەستێت.
خێزانەکەی بەناوی ئانا شوچمان، لەوتەیەکیدا لەگەنجان پاڕایەوە کە ئەو حاڵەتە بەجدی وەرگرن و گوتی: گەنجێتی، لەشێکی رێکو وەرزشی یان تەندروستیەکی باش لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا رزگارتان ناکا. ئاماژەی بەوەشدا کەمێردەکەی هەموو بەیانییەکی رۆژانی یەکشەممان نزیکەی 30 کیلۆمەتر پاسکیلسواریی کردووەو هیچ کەموکوڕییەکی نەخۆشی نەبووە.
چوار رۆژیش پێش ئێستا، لە 20ی ئادار،، ئافرەتێکی تەمەن 39 ساڵ بەناوی ناتاشا ئۆت، کە هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نەبووە، لەکاتێکدا چاوڕێی ئەنجامی تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بۆی بگەڕێتەوە، لە ناو مەتبەخی ماڵەکەیدا گیانی لەدەستدا. رۆژی پێش گیان لەدەستدانیشی، ناتاشا بەهاوڕێکەی (بۆیفرێندەکەی) گوتبوو کە هەست بە شتێک دەکات لەسییەکانیدا. دوو هەفتە بەر لەمردنی، ناتاشا هەستی بەناساغی کردبوو، بەڵام بابەتەکەی زۆر بەجدی وەرنەگرت. کاتێک کە نیشانەکانی پەتای کۆڕۆنای لێدەرکەوت، هەفتەیەک دواتر چوو پشکنینی کرد.

گرنگە هەموومان وەکیەک خۆمان لەو پەتایە بپارێزین، کەسمان بەپاساوی تەندروستی باش و تەمەن یان هەر پاساوێکی تر، کەمتەرخەمیی نەکەین لەخۆپاراستن.


وه‌رگێڕانی‌: به‌شی‌ كوردی‌ PUKNOW
سەرچاوە:
Dail Mail
Daily Star

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو