له‌ڕووی‌ ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ كۆرۆناوه‌، ئیسپانیا پێش چین کەوت

  2020-03-25 18:32      216 جار بینراوە        کۆمێنت
ژماره‌ی‌ گیان له‌ده‌ست دان له‌ئێسپانیا، به‌هۆی‌ په‌تای كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 3 هه‌زار و 434 كه‌س

له‌ ئیسپانیا، تادێت ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌هۆی‌ تووشبوونیان به‌ په‌تای‌ كۆرۆناوه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن هه‌ڵده‌كشێت‌و له‌ڕووی‌ ژماره‌ی‌ قوربانیانه‌وه‌، ئه‌و وڵاته‌ پێش چین كه‌وت.
ئه‌و پێشهاته‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی هات كه‌ ژماره‌ی‌ گیان له‌ده‌ست دان  له‌ئێسپانیا، به‌هۆی‌ په‌تای كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 3 هه‌زار و 434 كه‌س.
به‌پێی‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ، ته‌نها له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا، 738 كه‌س به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ له‌ ئێسپانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
جێی‌ وه‌بیرهێناوه‌یه‌، لە چین له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ رابردوودا سێ هەزارو 281 کەس بە کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ئێستادا، ئیتاڵیاو ئیسپانیا دووان له‌و  وڵاتانه‌ی‌ جیهانن كه‌ زۆرترین ژماره‌ی‌ تووشبوون‌و گیان له‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنایان تێدا تۆمارده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو