ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەلار چەند بڕیارێك دەردەكات

  2020-03-26 10:41      252 جار بینراوە        کۆمێنت

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەلار لەكۆبونەوەیەكدا چەند بڕیارێك بۆ زیاتر توندوتۆڵكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ دەردەكرا.
راگەیاندنی ژووری ئۆپرسیۆنەكانی كەلار، لەوبارەیەوە ئاشكرایكردوە، كاتژمێر 8 و نیو ی ئەمشەو بەسەرپەرشتی شەهاب حاجی احمد قایمقامی قەزای كەلار شەشەم كۆبوونەوەی فەرمی ژووری ئۆپراسیۆنی قەزای كەلار بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندی دارەكان بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكەدا بڕیار درا
1-راسپاردنی ئەو هێزانەی كە ئەركدان ، هەڵسوكەوتیان بە شێوەیەك بێت حورمەتی هەموو لایەك پارێزراو بێت.
2- هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش پشتیوانی هێزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ دەبن بۆ ئیجرائات كردن لە گەڵ ئەو شۆفێرانەی كە سەرپێچی رێنماییەكان دەكەن.
3-داخستنی كارگەكانی بلۆك و چیمەنتۆ (خەباتە) تا بەرواری ١ی ٤
4- رەشكردنی شار دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا(دەرمان رشتن).
5- داخستنی سەرجەم ماركێت و هەرزان بازاڕەكان لە كاتژمێر ١١ی شەو .
6- جەختكردنەوە لە جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییەكانی كۆبونەوەكانی پێشووی ژووری ئۆپراسیۆنی قەزای كەلار.
راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای كەلار

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو