لەئەمریكا ژمارەی توشبوون بەكۆرۆنا 69 هەزار كەسی تێپەڕاند

  2020-03-26 13:06      218 جار بینراوە        کۆمێنت

توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 475 هەزار كەس، زیاتر لە 21 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 117 هەزار كەسی تریش چاكبوونەتەوە.
لە ئەمریكا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 69 هەزار كەسی تێپەراند و زیاتر لە هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 619ی تریش چاكبونەتەوە، لەئەڵمانیاش لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 5 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا راگەیاندراوە و ژمارەی توشبووان گەیشتۆتە 41 هەزار 434 كەس، لەكۆی ئەو ژمارەیەش 224 كەس گیانیانلەدەستداوە و 5 هەزار و 931 كەسیش چاكبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، لە فەلەستین حەوت حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆی گشتی توشبوونانیش گەیشتە 73 حاڵەت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو